شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز سەبارەت: عونی بەگ وەتەنپەرەستی بەناوبانگی میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٤٨دا لە میسرەوە ھاتە ناو سلێمانی و لەلایەن سەماحەتی شێخ محەممەدی خاڵ: قازی سلێمانی میوان بوو چەند ڕۆژی بە یەکەوە ڕامان بوارد لە پاش گەڕانەوەی موخابەرەمان ھەبوو لە وەرامی ئەووەڵ نامەدا ئەم ھۆنراوەیەم بۆ نارد: ئەی باد! ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز دڵ مردبوو بە ڕەشحەی خامەت ژیایەوە وەک باخی گوڵ شکۆفە و غونچەی گەشایەوە حیسسی بڕا، نەوازی نەمابوو لە عالەما ھێنایە بیری خەلقەوە زاتێکی باوەفا ئەو زاتە گەورە بەرزە بە فەزل و وەفا و ھونەر دەشتێکی پڕ حەدائیقە باغێکی پڕ سەمەر عەلیم و ئەدەب سەمایەکە ئەو ئافتابییە فەزل و ھونەر حەدیقەیەکە ئەو گوڵابییە شرح شکر گزاری او ناید از قلم کاغذ سیاه رو شود از حسرت الم این خامهٔ شکسته زبان و بریده سر نتوان دهد ز شکر ثناخوانیم خبر ناچار از حجاب سرافگنده می شوم عهد و وفا و لطف تو را بند می شوم ای خامه چون ندانی سخن، ختم کن کلام تقدیم ده سلام مرا باقی والسلام ++++++++++++++++++++++