ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٤٦. مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو
مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو
لەناو زانیارەکان خاوەن عەلەم بوو
لە سەر تەختی مەعاریف شاھی جەم بوو
سەرەفرازی مەلای ڕۆم و عەجەم بوو
بە زانست و بە تەشریحاتی شازی
وەلیعەھدی مەقامی فەخری ڕازی
امین المفتی عەللامەی زەمانە
لە فەزڵ و دانشا فەرد و یەکانە
مەزایای، خاریجی وەسف و بەیانە
لە چاوماری مەزن ڕەمز و نیشانە
بە فەزڵ و دانش و عیلمی تەواوی
گەلێ بەرزە لە عەللامەی زەھاوی
عەزیز فتوادەری شەرعی موبین بوو
عەمیدی عالمان و ئەھلی دین بوو
لە عیلمی فیقھدا ورد و مەتین بوو
نەوەی چاومار و فەرزەندی ئەمین بوو
ئەمانە یەک بە یەک موفتی ئەنامن
لە ڕەوزەی جەننەتا خاوەن مەقامن
مەلای بێخود بە تەبعی نازک و تەڕ
ئەدیب و نوکتەپەرواز و ھونەروەر
بە نەعتی موستەفا سالار و سەروەرە
لە نەزما تاجی شاھی نایە سەر سەر
لە ھەوری تەبعی شۆخ و ئەشکباری
وەکوو باران دوڕڕی مەعنا ئەباری
مەلای بێخود سەرۆکی شاعیری کورد
لە عورفی و ئەنوەری گۆی سەبقەتی برد
بە شیعری بەرز و مەعنای نازک و ورد
ھەمیشە زیندووە نابێ بڵێی مرد
لە (افتا) بابە ھەر ئەم زانە مابوو
بە ڕەحمەت عازمی دار البقا بوو
مەلا مەحموودی موفتی لە ٢٥ی ئەغستۆسی ١٩٥٥ز دا کۆچی دوایی کرد بۆ تەئبینی پاش چل ڕۆژی ئەمە بێژراوە.
١٩٥٥/١٠/٤

پەراوێز edit