ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٤٧. نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ
نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ
جیایە لەگەڵ ئەدیبی جیھانا قیاسی تۆ
مێژوو گەڕام بە بیر و بە فکرێکی وردەوە
ئایا ھەیە ئەدیبێ بە فیکر و حەواسی تۆ
بۆ لەھجەکانی کوردی کە بیکاتە یەک زمان
فەرھەنگی نووسی بۆ گەل و قەومی کەساسی تۆ
قەومێکی زۆر و گەورە زمانی بکا بە یەک
وەک دەستکرد و ھیممەتی فەرھەنگ شوناسیی تۆ
دۆزیمەوە محەممەدی یەعقووبی کوڕی کورد
تەنھا ئەوە لە عیلمی زمانا قیاسی تۆ
یەعقووبزادە خزمەتی ئەغیاری کردووە
چڵ ساڵ گەڕاوە بۆ وتەی لۆغەتی عەرەب
بۆ قەومی کوردی خۆتە بناغە و ئەساسی تۆ
دای ڕشتووە بناغەیی کاشانەی زمان
بۆ لەھجەکان بە گردەوە فەرھەنگی خاسی تۆ
ئەم قەومی کوردە بابە بە ورد و درشتەوە
دواناکەون سەعاتێ لە شوکر و سپاسی تۆ
بەرگێکی غەیری پێوە بۆ لەھجە و زمانی کورد
کاڵای زمانی میدییە بەرگ و لیباسی تۆ
زانای مەزن شێخ محەممەدی خاڵ فەرھەنگی زمانی کوردییەکەی بڵاو کردەوە ئەمەم بۆ وتووە.
١٩٦٠/٢/٢٦

پەراوێز edit