شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو سەبارەت: مەلا مەحموودی موفتی لە ٢٥ی ئەغستۆسی ١٩٥٥ز دا کۆچی دوایی کرد بۆ تەئبینی پاش چل ڕۆژی ئەمە بێژراوە. - ١٩٥٥/١٠/٤ مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو لەناو زانیارەکان خاوەن عەلەم بوو لە سەر تەختی مەعاریف شاھی جەم بوو سەرەفرازی مەلای ڕۆم و عەجەم بوو بە زانست و بە تەشریحاتی شازی وەلیعەھدی مەقامی فەخری ڕازی امین المفتی عەللامەی زەمانە لە فەزڵ و دانشا فەرد و یەکانە مەزایای، خاریجی وەسف و بەیانە لە چاوماری مەزن ڕەمز و نیشانە بە فەزڵ و دانش و عیلمی تەواوی گەلێ بەرزە لە عەللامەی زەھاوی عەزیز فتوادەری شەرعی موبین بوو عەمیدی عالمان و ئەھلی دین بوو لە عیلمی فیقھدا ورد و مەتین بوو نەوەی چاومار و فەرزەندی ئەمین بوو ئەمانە یەک بە یەک موفتی ئەنامن لە ڕەوزەی جەننەتا خاوەن مەقامن مەلای بێخود بە تەبعی نازک و تەڕ ئەدیب و نوکتەپەرواز و ھونەروەر بە نەعتی موستەفا سالار و سەروەرە لە نەزما تاجی شاھی نایە سەر سەر لە ھەوری تەبعی شۆخ و ئەشکباری وەکوو باران دوڕڕی مەعنا ئەباری مەلای بێخود سەرۆکی شاعیری کورد لە عورفی و ئەنوەری گۆی سەبقەتی برد بە شیعری بەرز و مەعنای نازک و ورد ھەمیشە زیندووە نابێ بڵێی مرد لە (افتا) بابە ھەر ئەم زانە مابوو بە ڕەحمەت عازمی دار البقا بوو ++++++++++++++++++++++