ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٤٥. میرزای زانا و دانا شەرحی حاڵت فەرمووە
میرزای زانا و دانا شەرحی حاڵت فەرمووە
وەسفی عەیشی ژینی دونیای پڕ مەلالت فەرمووە
باسی بەرزیی فیترەتی ئەھلی کەماڵت فەرمووە
عەینی سیدق و ڕاستییە ھەرچی خەیاڵت فەرمووە
پیاوی دانا تێ ئەگات دونیای فانی و ڕەوڕەوە
ھاتن و ڕۆیشتنی ئەم ڕەوڕەوە عەینی خەوە
مەسلەکی مەغرووری ماڵ و جاھە نەشئە و پێکەنین
پیشەی موحتاج و مەزڵوومانە ئەفغان و گرین
پیاوی دانا و تێگەیشتوو لای یەکێکە سوور و شین
چونکە حەیرانە لە ڕەمز و حیکمەتی ئەسراری ژین
دەرکی ئەسراری حەقیقەت بۆ من و تۆ زەحمەتە
ھاتن و ژین و نەمان، ھەر سێ ئیرادەی وەحدەتە
مێشکی بۆشی پڕ غوروور و داعییەی ئەبلە و نەزان
وا ئەزانی بەردەوامە سەروەت ماڵ و ژیان
پیاوی دانا، لای یەکە، ئیقباڵ و ئیدباری زەمان
عەکسی إقبال، لابَقایە، بۆ ھەموو ئەھلی جیھان
میرزا! تۆ بی و خوا قەت چاو لە نا ئەھلان مەکە
وێنەی بابە بژی مەیلی بڵیندی و شان مەکە
لە وەرامی جەنابی میرزا مارفدا

پەراوێز edit