ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٣٠. شنەی ھەوای بەیانی بۆنی بەھاری ھێنا
شنەی ھەوای بەیانی، بۆنی بەھاری ھێنا
ئەم بۆنە عەتر یێزە، نەشئە و خوماری ھێنا
کۆتر بە یاھوو یاھوو، قومری بە بانگی کوو کوو
بازی تەوار بە قووقوو، کۆچ و ھەواری ھێنا
پۆڕ ھاتە دەر لە پەردە، ڕەنگین و شین و زەردە
پۆل پۆل لە دەشت و ھەردە، ڕاو و شکاری ھێنا
ئاوازی زاری بولبول، لە سەر لق و لە سەر چڵ
خەندە و تەبەسسومی گوڵ، خەیاڵی یاری ھێنا
شەونم لە سەر گوڵاڵە، جامی شەڕابی ئاڵە
دار ئەرخەوان و ژاڵە، نەقش و نیگاری ھێنا
ھەر جۆی و جۆیبارە، ھەر سەروە، ھەر چنارە
بەھەشتە یا بەھارە، خۆشی، دیاری ھێنا
سەبزە وا لە دەماخا، چین چین لە دەشت و شاخا
نەسرین و گوڵ لە باخا، نەفحەی عەتاری ھێنا
ئەو دولبەرە قەشەنگە، ئەو یارە شۆخ و شەنگە
بە پێکەنین و خەندە، بۆسە و کەناری ھێنا
ئەو نازک و نازەنینە، مەلائیکەی زەمینە
بەو تۆزە پێکەنینە، دووسەد بەھاری ھێنا
بابە ئەو گوڵە گەشە، ئیمڕۆ بە کەیف و نەشە
وەختی بۆسە و باوەشە، بەختی بە کاری ھێنا
ئارایشتی بەھار

پەراوێز edit