ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٢٩. سەر بە ڕووتی و مل کەچی ڕۆیی بە ئیستیقباڵەوە
سەر بە ڕووتی و مل کەچی ڕۆیی بە ئیستیقباڵەوە
چوو بە پیر نامەی جەنابی فەیلەسووفی خاڵەوە
موژدەبەخشی سیححەتی خۆی و مناڵ و ماڵەوە
ھەر بژین ڕەببی بە خۆشی و سیححەت و ئیقباڵەوە
خانەوادەی بەرز و گەورەی دانیش و عیلم و ھونەر
مایەیی ناز و نیازی میللەتی کورد سەر بە سەر
دڵ تەنوورێ بوو لە دووریت، پڕ گڕ و گەرم و بە تاو
ڕەشحەیی خامەت بە جارێ تاڤگەیێکی خستە ناو
ئێستە باغ و گوڵشەنێکە پڕ لە نەشئە و پڕ لە ئاو
وەک خەلیل ئاساری خامەت موعجیزەی ھێنایە ناو
فیقھ و زانایی و تەریقەت عیلمی غەیبی پێوەیە
گەورەیی و کەشف و کەرامەت ئیرسی خاسی ئێوەیە
کەس نەڵێ ئەم قەومە ڕێی دوورە لە پێ کەوت و ھەژی
دڵڕەق و سەنگین و سەلبە وێنەی کێو و کەژی
ھەیکەلی تاریخییە سەد عەسر و سەد دەوری مژی
ڕەھبەر و زانای وەکوو تۆی بێ بە بەرزی ھەر ئەژی
میللەت و گەل پێشەوای دڵسۆز و ڕووناکی ھەیە
بابە ئیتر کورد و کوردستان لە چی باکی ھەیە؟
بۆ شێخ محەممەدی خاڵ
١٩٥٦

پەراوێز edit