ساقیا! ئیمرۆ شەرابی کۆنی دوو ساڵم بەرێ
پڕ لە عەتر و عارەقی سەر گۆنەیی ئاڵم بەرێ
یا لە غەمزەی دولبەرێکی شۆخی چاو کاڵم بەرێ
یا لە شیلەی شەھد و قەندی لێوی پڕ خاڵم بەرێ
لەو شەرابی شەرمە بێ، ئەتکێ لە کوڵمی دولبەرم
نەشئەیی سەد مەستیی کەوسەر ئەڕێژێتە سەرم
ساقیا! کەیفم ھەیە ئیمڕۆ مەیی نابم بەرێ
ھەر لە بادەی ئەرخەوانی و لەعلی خۆشابم بەرێ
یا لە سوورایی شەفەق، یا خۆ لە مەھتابم بەرێ
پیری مەیخانەم شەرابی پوخت و نایابم بەرێ
لەو شەرابە کۆنە بێ ئیجاد و میراتی جەمە
ھەر دڵۆپێکی شیفای سەد بێ زمان ئەبکەمە
ساقیا! ژینی جیھان لای من ھەموو دەردیسەرە
تێکە بۆم جامێکی تر پڕ لەو ئاگر و پشکۆی تەڕە
فێنکی بەخشی دڵ و جانە زوڵاڵی کەوسەرە
ھەر قومێکی تاج بەخشی سەد ئەمیر و قەیسەرە
چەشنێ سەر خۆشم بکا بابە بە ناڵەی مەستەوە
مەحشەرێ پەیدا بکەم ئازادی بێنمە دەستەوە