زۆر دەمێکە ماڵ و موڵکت وا بە دەس بێگانەوە
گەردنی بەرزت شکاوە بووی بە دام و دانەوە
ناڵە ناڵت دێ بە زام و دەردی بێ دەرمانەوە
جەرگ و دڵ لەت لەت بە نووکی خەنجەر و پەیکانەوە
چاوەڕێی ڕۆژێکی ڕێکەوت، ڕۆژی ئازادی وەڵات
موژدە بێ ئەی میللەتی کورد! ئەمڕۆ ئەو ڕۆژە ھەڵات
پیاوەکانت ھەوڵ ئەدەن بۆ سەربەخۆیی بۆ ژیان
لاوەکانت دەس بە خەنجەر ھەر وەکوو شێری ژیان
پیر و جوان وەک پڵنگ کەوتوونە گیانی دوژمنان
دەس بە پاش ماشەی تفەنگ و تۆپەوە وەک قارەمان
پاسەوانیی سەربەخۆی کورد و کوردستان ئەکەن
یەک بە یەک ھاتوونە مەیدان و فیدای جان ئەکەن