ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٣١. شەو بوو شەوێکی تاریک و نووتەک وەکوو دڵم
شەو بوو شەوێکی تاریک و نووتەک وەکوو دڵم
جووڵایەوە لە مێشکی منا فکری سەر چڵم
بۆ ئێستە دڕک و داڵە ھەموو باغی پڕ گوڵم؟ !
بۆ دایبڕیوە تەوقی ئیسارەت گوێی ملم؟ !
بۆ نیشتمانەکەم لە ھەموو لاوە کونکونە؟ !
بۆ پیاوی تیا نەماوە ھەموو لایێ ھەر ژنە؟ !
ئەم ماڵە ماڵی کوردە، لە باوک و برایەوە
ئەم خاکە خاکی کوردە، بە ئەرز و سەمایەوە
ھەر خوێن و ئێسکی کوردە، بە دەشت و چیایەوە
سەد شاھ و سەد ئەمیری لە ناوا توایەوە
ھەر قەومی کوردە، ئێستاکە ماوە بە بارەوە
ھەر لاوی کوردە، گەردنی بەرزی بە دارەوە
ھاوار ئەکاتە ئێوە، لە داری قەنارەوە
مردن وەھا موقەددەسە، مەمرن بە عارەوە
دیلی بەسە، ئەسیری بەسە، عەسری بیستەمە
کوژران و حەپس و دەربەدەری، بۆ وەتەن کەمە
ئەی قەومی کورد! خەبەر بەرەوە نوستنت بەسە
دەوری فنون و عیلمە، خەڕەک ڕستنت بەسە
بۆ یەکتری دڕندەیی و گەستنت بەسە
بۆ دەفعی خەسم و دوژمن یەکخستنت بەسە
ئیتر بەسی بێ بابە ڕیا و خوێنی یەک مژین
گەر ببینە یەک، بەڕاستی ئازاد و حوڕ ئەژین

پەراوێز edit