ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٢٥. دونیاگری زەمانە و شاھانی ناوبراو
دونیاگری زەمانە و شاھانی ناوبراو
ھیچیان بەجێ نەھێشتووە ئێمڕۆ بە غەیری ناو
ئەم فاتیحانە گشتی کە ھاتوونە کایەوە
ھێزیان ھەموو لە بەردەمی زاگرۆس بڕایەوە
ھەر ھاتوێ چ شا، چ سوپای نەماوە و ڕۆی
کورد ماوە ھەر ئەمێنی لە جێگە و مەکانی خۆی
ئەی لاوی کورد! چ باوک و چ باپیر و جەددی تۆ
ئازاد و حوڕ ژیاون و سەربەست و سەربەخۆ
ھەر تۆ نەوەی حەڵاڵی لە قەومی دلێری ماد
ھاوخوێنی تۆن شەھانی کەیی و شاھی کەیقوباد
ئێستاکە بۆ چی دیل و ئەسیری ئەم و ئەوی
پێوەند لە پێ، کەلەبچە لە دەس، شان و مل نەوی
بۆ خوێنە گەرمەکەت لە بەدەندا بووە بە کێم
بۆ چی ئەڵێی: شکاوە نییە ھێزی دەست و پێم
تاریخت پڕ لە دەنگ و سەدای قارەمانییە
مێژووت ھەموو حیکایەتی کاوە و کەیانییە
جەیشی ھۆلاکۆ ڕۆڵەی تەیمووری خوێنڕژێن
ھەر لاوی تۆ بوو کوشتی نەیوت: ئەمانە کێن
بەسیە لە پشت و پێشەوە ژێر دەست و تێکەڵی
ھەر قەدری خۆت بزانە، کە تۆش میللەت و گەلی
ئەم تەوقی دیلە کە لە ملتایە، بەس نییە؟ !
بۆ دیلی، غەیری میللەتی کورد بۆ چی کەس نییە؟ !
باغت بڵاو و پانە، درێژە لق و بژی
ئاوی بدەیتە بەر، بە بەری باغی خۆت بژی
وتارێ بۆ لاوە دلێر و بەنرخەکان

پەراوێز edit