داوا ئەکەم ھیوای وەتەنم بێ ھیوا نەبێ
وەک وێنەکەی بە گێژ و خولی بەر ھەوا نەبێ
ئەم شاگوڵی بەھارە کە ئامانجی کۆمەڵە
پاییز بە دەردی وەیشوومەیە موبتەلا نەبێ
ئەم دەنگە بەرز و ڕاستە مەقامی عیراقییە
ئاوازی دڵفڕێنی لە عەکسی سەدا نەبێ
ئەم لاپەڕە کە ئاوێنەی فیکری کۆمەڵە
سۆزی دەروون و دڵ بێ، لە نەفس و ھەوا نەبێ
ئەم جیسمە نازکە، بەری تاو و لەرزێ ناگرێ
لەلایەن پزیشکی حازیقەوە بێ دەوا نەبێ
ئەم تۆوە بابە! تۆو چێنی زانیاری پێ ئەوێ
پەروەردە بێ بە ڕاستی تووشی بەڵا نەبێ