شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: داوا ئەکەم ھیوای وەتەنم بێ ھیوا نەبێ سەبارەت: بۆ ڕۆژنامەی ھیوا کە لە بەغدا دەرئەچێ داوا ئەکەم ھیوای وەتەنم بێ ھیوا نەبێ وەک وێنەکەی بە گێژ و خولی بەر ھەوا نەبێ ئەم شاگوڵی بەھارە کە ئامانجی کۆمەڵە پاییز بە دەردی وەیشوومەیە موبتەلا نەبێ ئەم دەنگە بەرز و ڕاستە مەقامی عیراقییە ئاوازی دڵفڕێنی لە عەکسی سەدا نەبێ ئەم لاپەڕە کە ئاوێنەی فیکری کۆمەڵە سۆزی دەروون و دڵ بێ، لە نەفس و ھەوا نەبێ ئەم جیسمە نازکە، بەری تاو و لەرزێ ناگرێ لەلایەن پزیشکی حازیقەوە بێ دەوا نەبێ ئەم تۆوە بابە! تۆو چێنی زانیاری پێ ئەوێ پەروەردە بێ بە ڕاستی تووشی بەڵا نەبێ ++++++++++++++++++++++