ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
١٣. بۆ فەلەک بەرگی ڕەشی پۆشی غەریقی ماتەمە
بۆ فەلەک بەرگی ڕەشی پۆشی، غەریقی ماتەمە؟
دەشت و سەحرا تا نەزەر کەی لێڵ و تاریک و تەمە
میللەتی کورد قوڕ بە سەر خۆیا بکا ھێشتا کەمە
شیوەنی دوو شیوەنە بۆ عالەم و بۆ حاتەمە
عالمی ڕەمزی فەنا و واقیفی عیلمی بەقا
حاتەمی کوردی عێراق و شێخ و شاھی خانەقا
موڕشیدی عەقڵ و خیرەد بووی بۆ ھەموو ئەھلی وڵات
غیبتەبەخشی مەدرەسەی ئەزھەر بوو حوجرەی خانەقات
یا لە عیلمی کۆن و تازە یا لە ئەشعار و نیکات
نیکتە و ڕەمزێ نەما، تەحلیلی نەکرابێ لە لات
عیلم و عیرفان و ئەدەب بەم ڕۆینەت ڕۆڕۆ یەتی
خۆی بە بێکەس مایەوە ڕۆڕۆیەکەی بۆ خۆیەتی
حاتەمی تەی! گەر بە موعجیز بێت و زیندوو بێتەوە
نان و خوان و سفرەی ئیحسانی تۆ ببێتەوە
ئاھی حەسرەت ھەڵئەکێشێ تا ئەبەد ئەتلێتەوە
حاتەمی عیلم و سەخا، وێنەت ئەبەد نایێتەوە
ئیمتحانی خامە ناکەم وەسفی تۆ کا لاڵ ئەبێ
باوجوودی دوو زمان ھەر ڕاسیب و ئیکمال ئەبی
خادمی نەوعی بەشەر بووی موددەتی عەسرێ بە ساڵ
گەھ بە نەشری مەعریفەت گاھی بە بەزلی نەقد و ماڵ
مەیلی بەرزیت کرد بە ئەمری أرجعي کەتیتە باڵ
ھەڵفڕیت لبيك گۆ، بۆ بارەگاھی ذي الجلال
وا لە قەسری جەننەتیشا بابە میوانی ھەیە
ھەر وەکوو ناو خانەقا دیوانی عیرفانی ھەیە
بۆ چل ڕۆژی پاش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەید ئەحمەدی خانەقا دانیشتووی کەرکووک بێژراوە:

پەراوێز edit