ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
١٢. بوونم نەزانی ئێستەکە بووم نەبوو ئەچم
بوونم نەزانی ئێستەکە بووم نەبوو ئەچم
بۆ بارەگاھی عەدلی خوا ڕووبەڕوو ئەچم
ئەو فیز و پێز و ھێزە کە مەغرووری کردبووم
بە سەراوی یەک ھەناسەی دوایییە بە فوو ئەچم
بڕیار دراوە بوون و نەبوونم لە پێشەوە
بۆ ئەم نەبوونییە بە پەلە و زوو بە زوو ئەچم
کون کون کراوە بەرگی ژیانم بە جورمی زۆر
ڕشتەی دروونەوەم بەرفو ئەچم
حازر بە بابە! بوونی ترت وا لە پێشەوە
بۆ ئەم جیھانی تازەیە بێ ھای و ھوو ئەچم

پەراوێز edit