ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٧٦. واقیعاتی ساڵی یازدەی ھیجری
پاش دامەزرانی سددیقی ئیمام
لەبەر شکۆە و تەرویجی ئیسلام
فەورەن سەوقی کرد بەبێ تەفرە و بەین
سوپای ئوسامە بۆ خاکی بەحرەین
سوپا ھاتەوە بە فەتح و زەفەر
قووەتی ئیسلام بەمە کەوتە دەر
خۆیشی کەوتە ڕێ بۆ حەربی ئەعراب
موڕتەددەکانی بێ سیدق و سەواب
تەسخیری کردن بۆ حوکمی ئیسلام
فەرمانبەردار بوون بۆ ھەموو ئەحکام
خالیدیشی نارد بە ھێز و سوپاھ
بۆسەر تەلیحەی ئەسەدی گومڕاھ
پاش ئەوە ڕۆیی بۆ بەنی تەمیم
تەفرەقەی کردن بە نەسری عەزیم

پەراوێز edit