شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: واقیعاتی ساڵی یازدەی ھیجری پاش دامەزرانی سددیقی ئیمام لەبەر شکۆە و تەرویجی ئیسلام فەورەن سەوقی کرد بەبێ تەفرە و بەین سوپای ئوسامە بۆ خاکی بەحرەین سوپا ھاتەوە بە فەتح و زەفەر قووەتی ئیسلام بەمە کەوتە دەر خۆیشی کەوتە ڕێ بۆ حەربی ئەعراب موڕتەددەکانی بێ سیدق و سەواب تەسخیری کردن بۆ حوکمی ئیسلام فەرمانبەردار بوون بۆ ھەموو ئەحکام خالیدیشی نارد بە ھێز و سوپاھ بۆسەر تەلیحەی ئەسەدی گومڕاھ پاش ئەوە ڕۆیی بۆ بەنی تەمیم تەفرەقەی کردن بە نەسری عەزیم ++++++++++++++++++++++