ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٥١. ئیعجازی ئەخلاقی
لە گشت باڵاتر موعجیزەی ئەخلاق
سەرگەردان ئەکا عوقەلای ئافاق
ئەو سیدق وسەفا و ئەو ئەمانەتە
ئەو عەھد و وەفا و ئیستیقامەتە
ئەو شەرم و شێوە و ئەو شوجاعەتە
ئەو حەوسەڵەیە، ئەو مەتانەتە
ئەو چاوپۆشییە و ئەو سەماحەتە
ئەو شەھامەتە و ئەو سەلاحەتە
ئەو دڵ گوشادی و ئەو تەوەککولە
ئەو خۆگرتنە و ئەو تەحەممولە
ئەو دڵسۆزییە و ئەو دڵدارییە
ئەو میھرەبانی و بێئازارییە
ئەو تێکۆشینە لە ڕێی ئەم شەرعە
ئەو بێتەماعی و ئەو زوھد و وەرعە
ئەو ئیعتیدالە لەبۆ ڕەفتاری
ئەو حەلاوەتە لەبۆ گوفتاری
گشت موعجیزە بوون بۆ زومڕەی ئەنام
ئیتر نایەوێ توول دان بە کەلام

پەراوێز edit