گەر ئەڵێیت قورئان بۆ چی موعجیزە
مەخلووق لە ئینشای وێنەی عاجیزە
من چەن دەلیلت بۆ ئەکەم بەیان
لەبۆ ئیسباتی ئیعجازی قورئان
ئەووەڵ مەربووتی ئەھلی ویجدانە
مەخسووسی ئەھلی دین و ئیمانە
دڵ داگیر ئەکا بە قووەی تەئسیر
تەسخیری ئەکا بە وێنەی ئەسیر
دای ئەگرسێنێ وەکوو کارەبا
تاریکی وەھمی لەسەر لائەبا
نابێزرێ لە دڵ ھەرگیز بە تیکرار
بەڵکوو خۆشترە ئەمجار لە ئەوجار
بەو نەشئە قورئان ئەیبەخشێتەوە
دڵ بە وێنەی گوڵ ئەگەشێتەوە
***
دووھەم بەیانی ئەخباری مەکتووم
وێنەی ئایەتی «غُلِبَتِ الرُّوم»
«لَتَدْخُلَنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرامَ»
«فَتْحا قَريبا» بە گوێرەی مەرام
***
سێھەم جیایی تەرتیبی یەکسەر
لەبۆ ئوسلووبی کەلامی بەشەر
چوون ئوسلووبێکی غەیرە موعتادە
خاریجی وەزعی نوتقی عیبادە
***
چوارەم ئەمەیە دوورە لە گەزاف
لە موبالەغەی تێکەڵ بە خیلاف
ئەمما قسەی غەیر بەبێ گوفتوگۆ
ئەغڵەب جوان ئەکرێ بە ھووشە و درۆ
پێنجەم ئەمەیە لە ھەموو بابێ
بەرزە لە پایەی ھەموو کیتابێ
لە زەم و سەنا لە وەعد و وەعید
لە «ضرب المثل»، لە نەشری تەوحید
ئەمما ئادەمی دوورن لەم تەرزە
سەرکەس بۆ بابی مەرتەبەی بەرزە
***
شەشەم دەلیلە بۆ مەردی زانا
کە ئاگادار بێ لە سیڕڕی مەعنا
بە نوکتەی ورد و بەلاغەی کەلام
بە موناسەبەی موقتەزای مەقام
موعجیزە لەبۆ واعیز و خەتیب
پێی دائەمێنێ بەلیغ و ئەدیب
عالەم ھاتە جۆش بۆ موقابەلە
بۆ موعارەزە و بۆ موجادەلە
ھەموو مانوو بوون لە موقابەلە
بۆیە دەسیان کرد بە موقاتەلە
***
ئیمامی ڕازی شابازی تەحقیق
دوو قسەی ھەیە مەعقوول و دەقیق
قسەی ئەووەڵیان حاڵ نییە بە دەر
یا پەستە نەزمی لە قووەی بەشەر
یا ھاومیزانە بۆ ھێزی ئەوان
یا بوڵەندترە مەرتەبەی لەوان
ئەووەڵ و دووھەم نابێ وەئیللا
چۆن لە وێنەی ئەو ئەبوون تەوەللا
گەر ئەدنا ئەبوو یا خود موساوی
خوتەبای عەرەب بێ دڵ شکاوی
ئینشایان ئەکرد وێنەی لە کەلام
ئیفشایان ئەکرد لەلای خاس و عام
قسەی دووھەمین لە «نفسُ الأمر»ا
یا وا لە پایەی قووەی بەشەرا
یا مەگەر ھەر خاک بکەن بە سەرا
لێک دوورن وێنەی سورەییا و سەرا
ئەگەر ئەمەیە عەینی مەتڵەبە
کە موعجیزەیە و دوور لە مەشرەبە
ئەگەر ئەوەڵە دووبارە جوان
بۆم مەعلووم ئەبێ موعجیزەی قورئان
چونکی کەلامێ لە قودرەتا بێ
خودایش بۆ وێنەی ڕێگای نەدابێ
یەقین تەئییدی زاتی خودایە
لەبۆ تەسدیقی «رسول اللّه»یە
وەکوو ئەوەیە بە قووەی قودسی
نەیەڵێ کەسێ وەرگێڕێ دەسی
بێجگە لەمانە موعجیزەی زۆرن
لای عەقڵی سەلیم بە ئیمزا و مۆرن