ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٥٢. کەڕامەتی ئوممەتی، موعجیزەی ئەوە ﷺ
ھەر کەڕامەتێ بۆ ئەھلی دینە
وەکوو موعجیزەی شای موڕسەلینە
پڕتەوی نووری ڕۆژی ھودایە
لە سەفای سیمای «رسول اللّه»یە
لە ھەر وڵاتێ شوێنێ ڕۆشن بێ
ڕۆژ بۆ ئەو شەوقە ئەبێ زامن بێ
«والحاصل» نووری سەما و زەمینە
بۆیە «رحمةً للعامين»ە
***
دەسا ئەی پەنای دین و دونیاکەم
تکا کارەکەی ڕۆژی جەزاکەم
تەبیبی ئەحواڵ، لوقمانی دەردم
مایەی ڕزگاری لە ئاھی سەردم
بە میھرەبانی لاکە بەم لاوە
خۆت بنوێنە پێم بە تەجەللاوە
بۆم ڕووناک بکە سەر لەوحەی «ضَمير»
«إِنَّكَ أَنْتَ السِّراجُ الْمُنيرُ»
گەلێ دڵشادم کە ئوممەتی تۆم
ھەر ئینتیزاری ڕووی ھیممەتی تۆم

پەراوێز edit