ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٥٣. باسی حەرەمانی بە ئیحتیرامی
با بکەین باسی حەرەمەکانی
ساحێبی قەدر و حورمەت و شانی
تا «خەدیجە» ما حەزرەتی خۆشخوو
تەنھا خەدیجە عائیلەی ئەو بوو
لەپاش وەفاتی خەدیجەی عولیا
ئەگەرچی عومری گەییبووە پەنجا
چەن ژنی ھێنا شای عالی ھیممەت
لەبەر تەقازای ئیدارە و حیکمەت
وەکوو زوو وتمان خەدیجەی کوبرا
لە شاری مەککە نیکاحی کرا
ھەر لە مەککەدا دە ساڵ پاش بیعسەت
لە شەست و پێنجا ڕۆیی بۆ جەننەت
پاش ئەو بە سێ ڕۆژ «سەودە»ی موحتەرەم
بوو بە مەنکووحەی ڕەسوولی ئەکرەم
لە پەنجا و چواری ھیجری بێ جیدال
لە مەدینەدا لە مانگی شەووال
موتەوەففا بوو بە پایەی ڕەفیع
چوو بۆ مەقبەرەی «جنّه البقيع»
«عايشە» لە ساڵی دەھەمی بیعسەت
لە مەککە بوو بە مەنکووحەی حەزرەت
شەووالی ساڵی ئەووەڵی ھیجرەت
لە مەدینەدا گەیی بە حەزرەت
ھەرچەن لەو کاتا عومری نۆ ساڵ بوو
ئەمما ساحێبی عەقڵ و کەماڵ بوو
دانای ئەحکامی سوننەت و کیتاب
«مَرْوِێ عَنْها»ی عولەمای ئەسحاب
لە مەدینەدا ساڵی پەنجا و ھەشت
عومری شەست و شەش ڕۆیی بۆ بە ھەشت
سەییدە «حەفسە» ساڵی سێی ھیجرەت
بوو بە مەنکووحەی شەریفەی حەزرەت
ساڵی چل و پێنج عومریشی لە شەست
لە مەدینەدا ڕۆیی بۆ بەھەشت
کچی خەدیجە «زەینەب»ەی عەزرا
ساڵی سێی ھیجری نیکاحی کرا
پاش موددەی سێ مانگ موتەوەففا بوو
ناییلی قەبری ساحێب سەفا بوو
«امّ سلمه» لە ساڵی چوار
بوو بە حەرەمی سەییدی سەردار
ساڵی پەنجا و نۆ، عومری ھەشتا و چوار
خاکی بەقیعی پڕ کرد لە ئەنوار
«زەینەب»ەی دووھەم بە ئیمان و دین
ساحێبی عەقڵ و شەرەف و تەمکین
لە ساڵی پێنجی تاریخی ھیجرەت
بوو بە مەنکووحەی شەریفەی حەزرەت
عومری پەنجا و سێ لە بیستی ھیجری
«جنّه البقيع» بوو بە جێی قەبری
ھەر لە پێنجا بوو کە «جووەیرییە»
بوو بە مەنکووحەی «خير البريّە»
ساڵی پەنجا و پێنج عومری شەست و پەنج
دەرچوو لە دونیای پڕ مەلال و ڕەنج
لە ساڵی شەشدا «امّ حبيبه»
بوو بە مەنکووحەی ئەو شا نەجیبە
لە مەدینەدا ساڵی چل و چوار
ڕۆیشتە بەقیع مەقبەرەی ئەبرار
لە ساڵی حەوتا سەروەری عالی
ھێنای «مەیموونە»ی نەسەب ھیلالی
ساڵی پەنجا و یەک لە خاکی سەرەف
مرد و مەدفوون بوو بە قەدر و شەرەف
ھەر لەم ساڵەدا سەییدە «سەفیە»
بوو بە مەنکووحەی «خير البريّه»
لە ساڵی پەنجا مانگی ڕەمەزان
لە مەدینەدا ڕۆیی بە ئیمان

پەراوێز edit