شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئیعجازی ئەخلاقی لە گشت باڵاتر موعجیزەی ئەخلاق سەرگەردان ئەکا عوقەلای ئافاق ئەو سیدق وسەفا و ئەو ئەمانەتە ئەو عەھد و وەفا و ئیستیقامەتە ئەو شەرم و شێوە و ئەو شوجاعەتە ئەو حەوسەڵەیە، ئەو مەتانەتە ئەو چاوپۆشییە و ئەو سەماحەتە ئەو شەھامەتە و ئەو سەلاحەتە ئەو دڵ گوشادی و ئەو تەوەککولە ئەو خۆگرتنە و ئەو تەحەممولە ئەو دڵسۆزییە و ئەو دڵدارییە ئەو میھرەبانی و بێئازارییە ئەو تێکۆشینە لە ڕێی ئەم شەرعە ئەو بێتەماعی و ئەو زوھد و وەرعە ئەو ئیعتیدالە لەبۆ ڕەفتاری ئەو حەلاوەتە لەبۆ گوفتاری گشت موعجیزە بوون بۆ زومڕەی ئەنام ئیتر نایەوێ توول دان بە کەلام ++++++++++++++++++++++