ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٤. ڕشتەی نەسەبی حەزرەت ﷺ لە ھەردوو لاوە
نەسەبی سابت بۆ ڕەسوولەڵڵاھ
بۆت بەیان بکەم: ئەووەڵ «عبداللّه»
«عبدالمطّلب» بەرزی بێلەکە
مایەی ئیفتیخار بۆ ئەھلی مەککە
«هاشم» و «عبدالمناف» و «قُصَيّ»
«كِلاب» و «مرّه»، ھەم «كعب» و «لُؤَيّ»
«غالب» و «فهر» و «مالك» بزانە
لەمان بەرەوژوور «نضر» و «كنانه»
«خذيمه، مدرك، الياس» و «مضر»
«نزار» و «مَعد، عدنان»ی سەروەر
ڕشتەی والیدەی «آمنه، وهَب»
«عبدالمناف» و «زهره»ی بە ئەدەب
لەوەوژوور «كلاب» لای ئەم باپیرە
یەک ئەگرن ڕشتەی ئەم ھەردوو تیرە
ئەم ڕشتە بەرزە بە حوکمی دەلیل
ئەگات بە «قيدار» کوڕی «اسماعيل»
ھەموو سەربەرز و مەرد و سەرفەراز
بەوان ئاوا بوو مەککە لە حیجاز
ھەڵبژێراوی خودای عالەمن
ساحێب شەرەفی نەسڵی ئادەمن

پەراوێز edit