ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٣. دوو کەلیمەی شەھادەت
فەسڵی ئەووەڵمان باسی شەھادەت
کە بناغەیە لەبۆ سەعادەت
شەھادەت وایە ئینسانی ھۆشیار
بە دڵ بزانێ و جا بکا ئیقرار
بڵێ «أَشْهَدُ» ئەزانم بە دڵ
بە زمان ئەڵێم بە وێنەی بوڵبوڵ
«أَنْ لا إِلهَ» خودایێ بۆ خەلق
نییە «إِلاَّ اللّه» مەگەر زاتی حەق
یانێ ئەو زاتە ناوی «ئەڵڵا»یە
ھەرچی سیفەتی چاک بێ، لەوایە
پاکە لە ھەرچی عەیب و نوقسانە
پەنھان و دیاری لای ئەو یەکسانە
«وَ أَشْەَدُ» ھەم ئەزانم تەحقیق
بە زمان ئەڵێم بە نەھجی تەسدیق
«أَنَّ مُحَمَّدا» بەڕاستی و یەقین
ئەو موحەممەدە کە پاکە و ئەمین
«رَسُولُ اللّه»یە ئەو پێغەمبەرە
بۆ جینن و بەشەر بە حەق ڕەھبەرە
پەیغامی خودای لەبۆ ھێناون
ڕێگای نەجاتی پێ نیشان داون
بۆ ئیعتیقاد و باوەڕی بەکار
لەبۆ کردەوەی شەرعی و سەمەردار
ھاتووە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو عالەم
بۆ پێغەمبەران بووە بە خاتەم

پەراوێز edit