کە ئاگادار بووی لەم موقەددیمە
ئەمجارە وادەی باسی موھیممە
بابی ئەووەڵمان فرووعی دینە
ئەوەی پێویستی موکەللەفینە
با پێشی بخەین، چونکی ئاسانە
نزیکی فیکری وردە ساڵانە
لەم بابە ھەیە پێنج فەسڵی تەمام
لەسەر ژمارەی ئەرکانی ئیسلام
«اَلاْءِسْلامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إِلهَ إِلاَّاللّهُ وَ أَنَّ مُحَمَّدا رَسُولُ اللّهِ، وَ تُقيمَ الصَّلاةَ وَ تُؤْتِيَ الزَّكاةَ وَ تَصُومَ رَمَضانَ وَ تَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبيلاً»