ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٤. گرد بوونەوەی حەزرەت ﷺ لەگەڵ مەدینەیی لە عەقەبەی دووھەم
لەوەختی حەجا لە ساڵی دوازدە
لە ئەھلی «طيبه» گەیشت بە دوازدە
شەش کەسی پێشوو بە غەیری جابیر
لەگەڵ حەوت کەسی سادیق و سابیر
مەعاز و زەکوان، یەزید و عەبباس
عوبادە، ھەموو خەزرەجی حەقناس
ئەبووھەیسەم و عەویمی ئەوسی
ئەھلی ئیخلاس و عیززەتی نەفسی
ئەمانە ھەموو ئیمانیان ھێنا
بە خودای تەنھای بەسیر و بینا
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
زۆر بڵاوە بوو باسی ئەم دینە
ئەوس و خەزرەجی بۆ ھێزی ئیمان
تاڵب بوون لەبۆ فێر بوونی قورئان
کاغەزیان نووسی بۆ «فخر البشر»
بۆ ئوستازێکی بەرز و ھونەروەر
ئەویش مەسعەبی بۆ ناردن دەرئان
لەبۆ تەعلیمی ئایاتی قورئان

پەراوێز edit