ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٣. باسی میعراجی حەزرەت ﷺ
ھەر ساڵی یازدە لە مانگی ڕەجەب
لە بیست و حەوتا شای «فَخرُ العَرَب»
گەیشت بە ڕوتبەی بوڵەندی میعراج
ڕیسالەت تەخت و خۆی شاھ و ئەو تاج
بە ئەمری خودا جیبریلی ئەمین
بوراقی بۆ برد بە قەدر و تەمکین
شەو بە بێداری بە سواری بوراق
لەگەڵ جوبرەئیل سەروەری ئافاق
لە مەککەوە تا «بيت المقدّس»
مەسافەی تەی کرد بە فەیزی ئەقدەس
«سُبْحانَ الَّذي أَسْري بِعَبْدِه»
أَيْ: بِرُوحِهِ مَعَ جَسَدِه
ھەروا لەفزی «عَبد» لە ھەموو قورئان
بە ڕۆح و جەسەد کراوە بەیان
چوون ئەم میعراجە بە نەس زاھیرە
ھەرکەس مونکیر بێ مەعلووم کافرە
ھەر ڕیوایەتێ کە موخالیف بوو
بە قووەی ئیجماع زوو بە تەلف چوو
کە ئیجماع کرا و موخالیف نەبوو
بێقیمەت ئەبێ نیزاعی پێشوو
عەلاوە میعراج بە ڕۆح یا بە خەو
قیمەتی نییە بۆ مەقامی ئەو
پاش زیارەتی «بيتُ المقدّس»
تەشریفی سەرکەوت ڕەسوولی ئەقدەس
لە ئاسمانان تەواوی سەرکەوت
گەیشتە سیدرە و جیبریل لەوێ کەوت
ئەم بەرز بووەوە بۆ ڕوتبەی بەرزی
نە چاوی شێوا نە دڵی لەرزی
ھەتا مەقامێ خودا مەیلی بوو
سەرکەوت و قەتعەن مانیعی نەبوو
لەپاش زوھووری تەجەللای ئەنوار
پاش وەرگرتنی ئەلتاف و ئەسرار
لەپاش خیتابێ ئیلقا کرا بۆی
نزوولی فەرموو بۆ مەقامی خۆی
بە فەرموودەی خۆی ھەر لەم شەوا بوو
خودا پێنج فەرزەی موقەڕڕەڕ فەرموو
لەسەر حەزرەت و لەسەر ئوممەتی
بۆ جەزای خێر و بەرزی ھیممەتی
جیبریل سبحەینێ ھات لەبۆ تەعلیم
ئیمامەتی کرد بۆ مەولای عەزیم
دوو ڕۆژ بە دوو ڕەنگ ئیمامەتی کرد
سەر و پایانی وەختی مەعلووم کرد
بۆ میعراج لە قودس تا پایەی والا
کە ڕەوای بینی خوای تەعالا
دەلیل حەدیسی ئاحادە، ئەمما
مەشھوورە لەلای عومدەی عولەما
تیبقی عەقیدەی ئەھلی سوننەتە
خیلافی ئەوە عوقدە و بیدعەتە
کە ڕۆژ بووەوە شاھی ساحێب تاج
ئیعلانی فەرموو واقیعەی میعراج
بەعزێ سادە لەوح بە شوبھە و تەڕدید
نادیم بوونەوە لە دینی تەوحید
کوففاریش کەوتنە گەپ و ئیستیھزا
بە تانە و تەشەر، بە قسەی ناسزا
ئەمما بێوەقفە بووبەکری سددیق
تەسدیقی فەرموو، بە قوەی تەوفیق
ھەروا ھەر یارێ دڵی ھۆشیار بوو
لە قودرەتی حەق باش خەبەردار بوو
چونکی بۆ خودا ئەرز و ئاسمان
سارا یا دەریا، یەک نەھجە و یەکسان
لەو ڕۆژانەیشا قافڵەی موشریکین
رۆیی بوون لەبۆ خاکی فەلەستین
جا ھاتن وتیان بەو عالی شەیمە
ۆنت دی وەزعی قافڵەکەی ئێمە
ئەویش ئەحواڵی قافڵەکەی ھەموو
بۆ گێڕانەوە بە حەق زوو بە زوو
کاتێ قافڵەکەی ھاتەوە بە گرد
ئەھلی قافڵەکەیش وایان بەیان کرد
کە چی ھەر دڵیان بێ ئیعتیبار بوو
مەشرەبیان لەسەر جەفا و ئینکار بوو
بورھان و دەلیل بە ھەزار ئایەت
قیمەتی نییە بەبێ ھیدایەت
ئەمما ھیدایەت کە ڕووی کردە دڵ
دڵ ئەکرێتەوە وەکوو پەڕەی گوڵ
دڵ غونچە ڕەنگە و ڕەحمەت نەسیمە
غونچە بۆ نەسیم گەلێ تەسلیمە
خودا نەسیمی با بێت بە ڕەحمەت
بۆ سەفای دڵمان ھەتا قیامەت
دڵ بەو نەسیمە ئەگەشێتەوە
چونکا لوتفی تۆ ئەبەخشێتەوە

پەراوێز edit