لە ساڵی یازدە لە موسیمی حەج
چوو بۆلای گەلێ لە قەومی خەزرەج
خوێندیەوە بۆیان ئایاتی قورئان
دینی تەوحیدی بۆ کردن بەیان
شەشیان گەیشتن بە نووری ئیمان
ئەووەڵیان ڕافیع، کوڕەزای عەجلان
ئەبوو ئەمامە، ھەم عەوف و جابیر
ھەم قوتبە و عوقبە کوڕانی عامیر
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
بەوان ئەو شارە پڕ بوو لەم دینە