ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١. گەڕانەوەی بۆ شاری مەککە
کە گەڕایەوە ئەو شای بێ عەیبە
لە ڕێدا ڕابورد لای عەتبە و شەیبە
چونکی خزمی بوون ڕەحمیان جۆشا
بۆ کزی حەزرەت دڵیان خرۆشا
خادمێکیان بوو ناوی عەداس بوو
ئەھلی نەینەوا و نەسرانی ناس بوو
بەوا بۆیان نارد میقدارێ ترێ
تا مەیلی بکا کاتێ مەیلی بێ
چوون بەختیار بوو عەدداسی حەقناس
ترێکەی دانا بە شەرم و ئیخلاس
پاش «بسم اللّه الرحمن الرحيم»
بەعزێکی لێ خوارد سەروەری عەزیم
تەعەججوبی کرد عەدداس لەم ئیسمە
چوون بێخەبەر بوو لەو ئیسم و ڕەسمە
ئینجا بە نەرمی لێی پرسی حەزرەت
خەڵکی کام شاری و مەردی کام عەشرەت
وەڵامی داوە بە نەرمی و ئەخلاق:
خەڵکی نەینەوام لە خاکی عێراق
فەرمووی: نەینەوای یۆنسی برام؟
خۆشەویستەکەی خودای «ذوالإكرام»؟
بەم قسە عەدداس گەلێ مەسروور بوو
بە فەیزی خودا دڵی پڕ نوور بوو
ئیمانی ھێنا بە دڵێکی پاک
بوو بە مەردێکی چاو و دڵ ڕووناک
جا حەزرەت ڕابورد لەو خاک و ئەھلە
ھەتاکوو گەیشت بە «بطن نخلة»
نیوەشەو لەوێ بە نوێژ و قورئان
مەشغووڵ بوو ھەتا وادەی بەربەیان
حەوت کەس لە جیننی بە ئەمری خوا
قورئانیان لێ بیست ھەموو لەو شەوا
ئیمانیان ھێنا بە خودای تەنیا
لە ئەحقافایە «وَ إِذْ صَرَفْنا»
کە گەیییە مەککە حەزرەتی ھادی
تێگەیی فیکری ئەشخاسی عادی
ڕۆیشتە پەنای دلێری بێغەم
وەلەدی عودەی، مەشھوور بە «معطم»
لە پەنای ئەوا بە شەرم و تەمکین
دەوامی ئەکرد لەسەر نەشری دین

پەراوێز edit