پاش ئەم ئەوزاعە حەزرەتی ئەمین
ڕۆیشت بۆ تائیف لەبۆ نەشری دین
ئەھلی تائیفی زۆر نەسیحەت کرد
ئەمما تەئسیری لەوانا نەکرد
کەس تاڵب نەبوو لەبۆ دینی حەق
لەبەر تەقلید و ھەوا و کەللەی ڕەق
قسەی ساردیشی ئەبیست لەو قەومە
بێ نەزاکەتی و ئازار و لۆمە
زەیدی خادمی بە ڕۆژ و بە شەو
وەکوو فیدایی حازر بوو لای ئەو