شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ڕۆیشتنی حەزرەت لەگەڵ زەیدی خادمی بۆ شاری تائیف پاش ئەم ئەوزاعە حەزرەتی ئەمین ڕۆیشت بۆ تائیف لەبۆ نەشری دین ئەھلی تائیفی زۆر نەسیحەت کرد ئەمما تەئسیری لەوانا نەکرد کەس تاڵب نەبوو لەبۆ دینی حەق لەبەر تەقلید و ھەوا و کەللەی ڕەق قسەی ساردیشی ئەبیست لەو قەومە بێ نەزاکەتی و ئازار و لۆمە زەیدی خادمی بە ڕۆژ و بە شەو وەکوو فیدایی حازر بوو لای ئەو ++++++++++++++++++++++