شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: گرد بوونەوەی حەزرەت ﷺ لەگەڵ مەدینەیی لە عەقەبەی دووھەم لەوەختی حەجا لە ساڵی دوازدە لە ئەھلی «طيبه» گەیشت بە دوازدە شەش کەسی پێشوو بە غەیری جابیر لەگەڵ حەوت کەسی سادیق و سابیر مەعاز و زەکوان، یەزید و عەبباس عوبادە، ھەموو خەزرەجی حەقناس ئەبووھەیسەم و عەویمی ئەوسی ئەھلی ئیخلاس و عیززەتی نەفسی ئەمانە ھەموو ئیمانیان ھێنا بە خودای تەنھای بەسیر و بینا کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە زۆر بڵاوە بوو باسی ئەم دینە ئەوس و خەزرەجی بۆ ھێزی ئیمان تاڵب بوون لەبۆ فێر بوونی قورئان کاغەزیان نووسی بۆ «فخر البشر» بۆ ئوستازێکی بەرز و ھونەروەر ئەویش مەسعەبی بۆ ناردن دەرئان لەبۆ تەعلیمی ئایاتی قورئان ++++++++++++++++++++++