ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١٧. دینی ئیسلام بە کاری ھەموو زەمانێ یێت
ئەگەر بیتە سەر تەحقیق و تەتبیق
بۆ دینی ئیسلام بە گوێرەی تەدقیق
باش حاڵی ئەبی کە دینی ئیسلام
بەکارە لەبۆ جەمیعی ئەنام
مەعنا و مەفھوومی ئایاتی قورئان
کافییە لەبۆ گشت دەور و زەمان
موفیدە لەبۆ مەعاش و مەعاد
کافییە لەبۆ جەمیعی عیباد
حافیزە لەبۆ نفووس و ئەمواڵ
نامووس و حقووق، حەرام و حەڵاڵ
جامیعە لەبۆ وەزعی دونیا و دین
چ بۆ قیامەت، چ بۆ حاڵی ژین
قەراری داوە وەزعی ئیعتیدال
بۆ کاتی حاڵ و ڕۆژی ئیستیقبال
ھەرچی پاشکەوێ میللەتی ئیسلام
لەبەر لادانە لە دینی ئیسلام
کاتێ ئەحکامێ ئیحیا بێتەوە
عالەم بە جارێ گشت ئەژیێتەوە
سیڕڕی ئەحکامی ھەموو ڕووناکە
دەلیلی ڕێکی عەقڵ و ئیدراکە
بۆیە ناسیخە دینی بۆ ئەدیان
حەزرەت خاتەمە بۆ پێغەمبەران
حەزرەتی عیسا کاتێ دێتە خوار
دینی ئیسلامی ئەکا ئیختیار

پەراوێز edit