ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١٦. «اصول» و «فروع»ی دینی پارێزراوە
دینی مەحفوز بوو لە دەستی تەحریف
لە تەعەڕڕوزی ئینسانی کەسیف
سەلەف و خەلەف بە ڕووی حەقیقەت
بوون بە حەرەسی حەددی شەریعەت
دائیم قەلەمدار موھەییا و ھۆشیار
بۆ دەفعی موفسید ئازا و خەبەردار
ئەمما ھەر عەھدی مووسا بێئەجەل
یەھوود پەرستیان «عجل»ی موستەعجەل
لەپاش وەفاتی گۆڕییان تەوڕات
ئایاتی حەقیان کرد بە خەرافات
لە عەھدی خۆیا مەسیحی جەلیل
ھەرچی خوێندەوە نوسووسی ئینجیل
پاش ڕەفعی عیسا فیرقەی عیسەوی
تێکیان دا حوکم و شەرعی نەبەوی
بە ئارەزووی نەفس کەوتنە «تضليل»
ھەموو لایاندا لە حوکمی ئینجیل
ئینجیلەکەیان نەما لە بەینا
جا چوار ئینجیلی جیاوازیان دانا
ئەغڵەب تاریخن بۆ حاڵی شەخسی
بێ ڕەبتن لەگەڵ ئەحکامی قودسی
«مارقوس» و «مَتي»، «لوقا» و «يوحنا»
ئەم چوار کەسە بوون ئینجیلیان دانا

پەراوێز edit