ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١٨. ڕیسالەتی حەزرەت عام بوو
عەلاوەی سابیق بزانە یەقین
حەزرەت ڕەحمەت بوو لەبۆ عالەمین
بوو بە پێغەمبەر شاھی «خير النّاس»
لەبۆ تەربییەی ھەموو جینن و ناس
بانگی کرد بۆ دین ڕەش و سپی و سوور
کاغەزی نووسی بۆ نزیک و دوور
کاغەزەکانی دەعوەتنامەی ئەو
ھەموو ئاشکران بە نوور و پڕتەو
ئەمما غەیری ئەو لە پێغەمبەران
ھەریەک بۆ جەمعێ ڕەوانە کران
ئادەم بۆ زومڕەی ئەولاد و ئەحفاد
شیس بۆ سەر برا و برازا و ئەولاد
ئیدریس بۆ فیرقەی ئەولادی قابیل
نووح بۆ کۆمەڵێ بت خواھی عەلیل
ھوود بۆ قەومی عاد، ساڵح بۆ سەموود
ئیبراھیم بۆسەر تایفەی نەمروود
لووت بۆ تایفەی سەرکێشی سەرمەست
بێ شەرم و ئەدەب، فاحیشە پەرەست
ئیسماعیل بۆسەر عەرەبی حیجاز
ئیسحاق بۆ ئەھلی شامی بە ئیعزاز
حەزرەتی یەعقووب بۆ ئەھلی نەجڕان
بۆ مەنعی کوفر و ئەسبابی خوسران
یۆسف لە میسرا بۆ قیبتییەکان
ئەییووب لە شاما بۆ ئەھلی حەوران
«ذوالکفل» بەشیر بۆ تایفەی ڕووم
شوعەیب بۆ ئەھلی مەدیەنی مەحرووم
ھەم بۆ «اصحاب الأيكه»ی بێتەمکین
فەوتان بە سەیحەی بەھێز و غەمگین
مووسا بۆ قەومی بەنی ئیسڕائیل
ھەم بۆ سەر قیبتی و فیرعەونی عەلیل
حەزرەتی یووشەع، ئلیاسی جەلیل
پاش ئەو ئەلیەسەع، پاش ئەو ئیشموویل
داوود، سولەیمان، عوزەیری جەلیل
موڕسەل بوون بۆسەر بەنی ئیسڕائیل
یۆنس بۆ ئەھلی خاکی نەینەوا
ئیمانیان ھێنا سەد ھەزار باڵا
زەکەریا و یەحیا، ھەم عیسای جەلیل
شەمعوون بۆ فیرقەی بەنی ئیسڕائیل
ھەموو مەعلوومن بە «علم اليقين»
لەلای ئەوانە عالمن بە دین
***
لەبەر شەرەفی ئەو شای مەردانە
ئوممەتی چاکتر لە ئوممەتانە
ئینسانی عاقڵ باش خەبەردارە
گەورەیی دەستە لەبەر سەردارە
دەلیلی نەقڵی بێخیلاف و باس
«خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنّاس»
دەلیلی عەقڵی وایە موفەسسەڵ
شەرافەت حەسرە لە عیلم و عەمەڵ
کەماڵی عیلمی بۆ ئەھلی ئیسلام
لە ئیعتیقادا بۆ دین و ئەحکام
پایەی گەیشتە ئەوجی عەزەمەت
مەخسووس بۆ فیرقەی عولەمای ئوممەت
عەمەڵ یا بە دڵ یا بە زمانە
یاخود بە باقی ئەعزا و ئەرکانە
بە دڵ و زمان نایەوێ ئیسبات
لەپاش ئیعتیقاد بە زات و سیفات
ئەو تەنزیھات و تەقدیسە تامە
کە ڕوکنی دینی قەومی ئیسلامە
ئەو جەزم و یەقین بێشوبھە و ڕەیبە
ئەو ئیعتیقاد و ئەوزاعی غەیبە
ئەو دوعا و زیکرە و ئەو ئیستیغفارە
ئەو تیلاوەتە کە بەرقەرارە
بۆ ھیچ ئوممەتێ نەبوە بە دەوام
ئیللا بۆ قەوم و میللەتی ئیسلام
***
عەمەڵ بە ئەرکان وەکوو عیبادەت
یاخود ئاساری ئەخلاق و سیرەت
وەکوو غیرەت و شەرەف و وەفا
وەکوو ڕاستی و سەماح و سەفا
وەکوو سەرفی ماڵ بۆ ڕێگەی ئیڕشاد
وەکوو ھیجرەت و نوسرەت و جیھاد
ھەرکەس بزانێ تاریخی ئەییام
ئەزانێ پایەی بۆ قەومی ئیسلام
بە خسووس ئەسحاب و تەبەقەی سەلەف
وەریان گرت ئەوجی سەربەرزی و شەرەف

پەراوێز edit