شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: دینی ئیسلام بە کاری ھەموو زەمانێ یێت ئەگەر بیتە سەر تەحقیق و تەتبیق بۆ دینی ئیسلام بە گوێرەی تەدقیق باش حاڵی ئەبی کە دینی ئیسلام بەکارە لەبۆ جەمیعی ئەنام مەعنا و مەفھوومی ئایاتی قورئان کافییە لەبۆ گشت دەور و زەمان موفیدە لەبۆ مەعاش و مەعاد کافییە لەبۆ جەمیعی عیباد حافیزە لەبۆ نفووس و ئەمواڵ نامووس و حقووق، حەرام و حەڵاڵ جامیعە لەبۆ وەزعی دونیا و دین چ بۆ قیامەت، چ بۆ حاڵی ژین قەراری داوە وەزعی ئیعتیدال بۆ کاتی حاڵ و ڕۆژی ئیستیقبال ھەرچی پاشکەوێ میللەتی ئیسلام لەبەر لادانە لە دینی ئیسلام کاتێ ئەحکامێ ئیحیا بێتەوە عالەم بە جارێ گشت ئەژیێتەوە سیڕڕی ئەحکامی ھەموو ڕووناکە دەلیلی ڕێکی عەقڵ و ئیدراکە بۆیە ناسیخە دینی بۆ ئەدیان حەزرەت خاتەمە بۆ پێغەمبەران حەزرەتی عیسا کاتێ دێتە خوار دینی ئیسلامی ئەکا ئیختیار ++++++++++++++++++++++