ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١٠. لە ئەسڵی نبووەتا فەرقی ئەنبیا نییە
بۆ پێغەمبەران نییە تەفاوەت
لە ئەسڵی وەزعی وەسفی نبووەت
ھەرکەس ھەریەکێ لەوانە تەکزیب
بکا، ئیمانی نابێ بە نسیب
ھیچکەس لە پەری و فریشتە و ئینسان
ناگا بە پایە و مەرتەبەی ئەوان
لەناو خۆیانا سەلەف و خەلەف
بەعزێ لە بەعزێ ئەفزەڵ و ئەشرەف
دروستە بە شەرع بڵێی ئەفزەڵە
لە غەیرە موڕسەل ھەرکام موڕسەلە
سێسەد و سیازدە یا پازدە ڕەسوول
لە ئایە و حەدیس سی کەسیان مەنقوول
«آدم»، «شيث»، «ادريس»، «نوح»، «هود»ی جەلیل
«صالح»، «ابراهيم»، «لوط» و «اسماعيل»
«اسحاق» و «يعقوب»، «يوسف» و «ايوب»
«ذوالكفل» و «شُعَيب»، ھەم «موسي»ی مەحبووب
«هارون» و «يوشَع»، «اليَسَع»، «الياس»
«اشمويل»، «داود»، «سليمان»ی ڕاس
«عُزَير» و «يونس» «زكريا» و «يحيي»
«عيسي»ی مەسیح و «شمعون» لەگەڵیا
ئینجا «مُحمّد» ساحێب موعجیزات
ڕۆژی ھیدایەت لەبۆ مەخلووقات

پەراوێز edit