ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١١. «اولوالعزم»ەکانیان
پێنجەی «اولوالعزم» بە «علم اليقين»
سەردارن لە نێو جەمعی موڕسەلین
ئەو زەواتانەن «اولوالعزم»ەکان
لە تەبلیغاتا کەوتوونە تەکان
زەحمەتی زۆریان بە دەستی ئەعدا
لە تەبلیغاتا ھاتووە بە سەردا
ھەر سابیر بوون بۆ ئێش و زەحمەت
لەبەر تەربییە و تەنویری ئوممەت
«نوح» و «ابراهيم»، «موسي»ی بن عمران
«عيسي» و «محمّد» شای پێغەمبەران
نووح «نجيّ اللّه»، ئیبراھیم «خليل»
مووسا «كليم»ە بۆ خودای جەلیل
نەجی پارێزراو خەلیلیش یارە
کەلیم ھاوڕازی خودای غەففارە
عیسا «روح اللّه» و «كلمة اللّه»
یەعنی پەیدا بوو بە ئەمری خودا
بێ واسیتەی باب بە نەفخی قودسی
بە فووی جوبرەئیل بە دەم و دەسی
موشتەبیە نەبی تۆ لەم ئەحواڵە
ئیحتیمالی حەق چوار ئیحتیماڵە
ئادەم پەیدا بوو بەبێ دایک وباب
حەوا بەبێ دایک عیسا بەبێ باب
باقی ئادەمی بە ھۆی دایک و باب
قودرەتی خودا نایەوێ حیساب

پەراوێز edit