لەسەر تەحقیقی سەعدی تەفتازان
تاجی عیززەتی سەری سەربەرزان
لەپاش «نبوّت» سابتە عیسمەت
لەبۆ ئەنبیای ساحێب کەڕامەت
لە گوناھانی کەبیرە موتڵەق
ھەم لە سەغیرەی عەمدی موحەققەق
ھەروا لە سەھوی سەغیرەی خەسیس
چوون لایق نییە بۆ پایەی ڕەئیس
ناقیلی گوناھ بۆ شەخسی ئەوان
ئەگەر ئاحادە مەردوودە جوان
ئەگەر مەشھوورە تەئویلی ئەکرێ
مەحمەلێکی باش لەبۆی دائەنرێ
ئەگەر قەتعی بێ مەحموولە لەسەر
پێش نبووەتی ڕەسوولی سەروەر
یا نیسیان، یاخود «خلاف الأولي»
ئیتر لا مەدە بۆ ئەملا و ئەولا