ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠٨. فەرقی «نَبی» و «رسول»
لەلای بەعزێ کەس نەبی و ڕەسوول
موساوی یەکن بە مەعنا و مەدلوول
ھەردوو ساحێبن بۆ شەرعی بەلیغ
ھەردوو مەئموورن بۆ نەشر و تەبلیغ
بەعزێکیش ئەڵێن ڕەسوول ئەوەیە
بۆ تەبلیغی دین ئەمری پێ ھەیە
ئەگەر بۆ تەبلیغ ئەمری پێ نییە
پێی ناڵێن «رسول»، ئەوە «نبي»یە
بەعزێکیش ئەڵێن تەبلیغ ھەر ئەبێ
ببێ، ڕەسوول بێ، یاخود نەبی بێ
لاکین کتێبی تازە فاریقە
یا نەسخی حوکمی شەرعی سابیقە
یەکێ لەمانە شەرتە بۆ ڕەسوول
نەوەک بۆ نەبی ئەی برای مەعقوول
نەسخی بێ کتێب وایە بە ئیلھام
تێ بگا نەسخی بەعزێ لە ئەحکام

پەراوێز edit