ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠٧. «بَعث»ی پێغەمبەران بە قەتعی پێویستە
ئینسان با ژیر بێ ھەر عەقڵی خامە
لەبۆ بەعزێ شت عەقڵی نەفامە
یا با دانا بێ بە ئیشی دونیا
ئاگادار نییە لە کاری عوقبا
ھەر داگیر ئەکرێ بە ھەوای نەفسی
ئەکەوێتە شوێن ئەغرازی شەخسی
چونکە نەیدیوە ڕۆژی قیامەت
خۆی ئەھاوێتە چاھی نەدامەت
ئەگەر عەقڵی تۆ وەکوو چرایە
نووری ئەنبیا شەمسی «ضیا»یە
ھەر پێویستە بۆی نووری ھیدایەت
کە لە ئەنبیا ئەکا سیرایەت
ئەو نوورە مایەی شەرحی سدوورە
بۆ ئەو قووەتە ئینسان مەجبوورە
ھەر بەو نوورەیە کاتێ ھەڵگیرسێ
بێ ئەوەی زاھیر لە کەس بترسێ
لە ئیشی چاک و خراپ ئەپرسێ
لە سزای ڕۆژی جەزا ئەترسێ
ھەر بەو نوورەیە کە ھۆشیار ئەبێ
لەسەر قیامەت خەبەردار ئەبێ
بۆ خۆی و بۆ خەلق ئەکەوێتە ڕێ
ھەر مەشغووڵ ئەبێ بە ئیشی بەجێ
بە قەد ئیتاعەی ھەوای نەفسانی
ئینسان ناقیسە نووری ئیمانی
ئیمانی کامڵ نوورێکی پاکە
ھەرکەسێ بیبێ کردەوەی چاکە

پەراوێز edit