شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: لە ئەسڵی نبووەتا فەرقی ئەنبیا نییە بۆ پێغەمبەران نییە تەفاوەت لە ئەسڵی وەزعی وەسفی نبووەت ھەرکەس ھەریەکێ لەوانە تەکزیب بکا، ئیمانی نابێ بە نسیب ھیچکەس لە پەری و فریشتە و ئینسان ناگا بە پایە و مەرتەبەی ئەوان لەناو خۆیانا سەلەف و خەلەف بەعزێ لە بەعزێ ئەفزەڵ و ئەشرەف دروستە بە شەرع بڵێی ئەفزەڵە لە غەیرە موڕسەل ھەرکام موڕسەلە سێسەد و سیازدە یا پازدە ڕەسوول لە ئایە و حەدیس سی کەسیان مەنقوول «آدم»، «شيث»، «ادريس»، «نوح»، «هود»ی جەلیل «صالح»، «ابراهيم»، «لوط» و «اسماعيل» «اسحاق» و «يعقوب»، «يوسف» و «ايوب» «ذوالكفل» و «شُعَيب»، ھەم «موسي»ی مەحبووب «هارون» و «يوشَع»، «اليَسَع»، «الياس» «اشمويل»، «داود»، «سليمان»ی ڕاس «عُزَير» و «يونس» «زكريا» و «يحيي» «عيسي»ی مەسیح و «شمعون» لەگەڵیا ئینجا «مُحمّد» ساحێب موعجیزات ڕۆژی ھیدایەت لەبۆ مەخلووقات ++++++++++++++++++++++