ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠٤. قوڕای سەبعە
ئەو قوڕای سەبعەی مەشھووی دونیا
بۆ عیلم و فەزڵ و بۆ زوھد و تەقوا
«نافِع» و «حَمزه»، «كسائي» و «عاصم»
پێنجەم «ابوعمر» و «عادل»ی عالم
«ابن كثير»ە ھەم «ابن عامر»
لە قیرائەتا سەرۆک و ئامیر
گشتیان ھەیانە یەکێ دوو ڕاوی
بۆ زەبتی لەھجە باش بە تەواوی
ڕاوی لە عاسم «شعبه»ی ئەسەدی
دووھەمیان «حَفص»ە مەردی موقتەدی
لەسەر لەھجەی حەفس وڵاتی ئیسلام
قورئان ئەخوێنن خەواس و عەوام
عاسم لە «حبیب» حەبیبی وەلی
لە «زيد» و «اُبيْ» «عثمان» و «علي»
خودا ڕازی بێ لێیان ئەجمەعین
لە ئەتباعیشیان ھەتا ڕۆژی دین
خودا حەل بکا موشکڵاتمان
بە فەزڵی ئەوان بدا نەجاتمان

پەراوێز edit