شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: قوڕای سەبعە ئەو قوڕای سەبعەی مەشھووی دونیا بۆ عیلم و فەزڵ و بۆ زوھد و تەقوا «نافِع» و «حَمزه»، «كسائي» و «عاصم» پێنجەم «ابوعمر» و «عادل»ی عالم «ابن كثير»ە ھەم «ابن عامر» لە قیرائەتا سەرۆک و ئامیر گشتیان ھەیانە یەکێ دوو ڕاوی بۆ زەبتی لەھجە باش بە تەواوی ڕاوی لە عاسم «شعبه»ی ئەسەدی دووھەمیان «حَفص»ە مەردی موقتەدی لەسەر لەھجەی حەفس وڵاتی ئیسلام قورئان ئەخوێنن خەواس و عەوام عاسم لە «حبیب» حەبیبی وەلی لە «زيد» و «اُبيْ» «عثمان» و «علي» خودا ڕازی بێ لێیان ئەجمەعین لە ئەتباعیشیان ھەتا ڕۆژی دین خودا حەل بکا موشکڵاتمان بە فەزڵی ئەوان بدا نەجاتمان ++++++++++++++++++++++