ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٠. ڕۆژووی سوننەت
ڕۆژووی سوننەتیش گەلێ ئیحسانە
باعیسی قەدر و قورسی میزانە
شەش ڕۆژی شەوال لەپاش ڕەمەزان
نۆ ڕۆژەی ئەووەڵ لە مانگی قوربان
مەخسووس عەرەفە بۆ غەیری حەجاج
لەبۆ ڕۆحی تۆ ئەبێ بە میعراج
نۆھەم و دەھەم لەگەڵ یازدەھەم
لە ڕۆژەکانی مانگی موحەڕڕەم
سیازدە و چوارە و پازدەی بەناوبانگ
سێ ڕۆژەی ئاخر لە ژمارەی مانگ
ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پێنج شەممە
باعیسە لەبۆ خەیر و مەرحەمە
غەیری ئەمانەیش کراون بەیان
بڕۆ بپرسە لە عولەماکان

پەراوێز edit