ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٧٩. کەفارەتی نوێژ و ڕۆژوو بۆ مردوو
مردوو بۆ ڕۆژوو ئەگەر قەرزار بێ
زوو چاری بکەن نەک گورفتار بێ
ڕۆژووی بۆ بگرێ خزم و خوێشی خۆی
یا بڵێن بە یەکێ ڕۆژوو بگرێ بۆی
یا بۆ ھەر ڕۆژێ موددێ لە تەعام
بدا بە داماو لە باتی سیام
بۆ نوێژی فەوتاو برای بە ئەدەب
عیلاجی نییە بە ئەسڵی مەزھەب
بەڵام بە قەوڵی قەدیمی ئیمام
قەزای جائیزە بەوێنەی سیام
«قفال» نەقڵ ئەکا لە بڕێ ئەسحاب
لەبۆ ھەر نوێژێ موددێ بە حیساب
وەجھێکیش ھەیە موختارە لەلا
گەلێ ئەسحابی شافیعی والا
وەلی کەفارەت بدا بە ئیتعام
لەبۆ نوێژەکەی بەوێنەی سیام
تەقلیدیان ئەکرێ بۆ نوێژ و ڕۆژوو
کەفارەت ئەدرێ گەلێ زوو بە زوو
ئەگەر تاڵبی بۆ ئاسانی کار
قیمەتی تەعام بدەی بە ھەژار
تەقلیدی ڕەئیی حەنەفییەکان
ئەم ئیشە سەختەت بۆ ئەکا ئاسان

پەراوێز edit