شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ڕۆژووی سوننەت ڕۆژووی سوننەتیش گەلێ ئیحسانە باعیسی قەدر و قورسی میزانە شەش ڕۆژی شەوال لەپاش ڕەمەزان نۆ ڕۆژەی ئەووەڵ لە مانگی قوربان مەخسووس عەرەفە بۆ غەیری حەجاج لەبۆ ڕۆحی تۆ ئەبێ بە میعراج نۆھەم و دەھەم لەگەڵ یازدەھەم لە ڕۆژەکانی مانگی موحەڕڕەم سیازدە و چوارە و پازدەی بەناوبانگ سێ ڕۆژەی ئاخر لە ژمارەی مانگ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پێنج شەممە باعیسە لەبۆ خەیر و مەرحەمە غەیری ئەمانەیش کراون بەیان بڕۆ بپرسە لە عولەماکان ++++++++++++++++++++++