ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦٢. زەکات لە چەن شتا واجبە
زەکات واجبە بەپێی شەریعەت
لە نەقد و جینسی ماڵی تیجارەت
لە ھەرچی بشێ بۆ قووتی ئینسان
لەسەر ئارەزوو، نەوەک بۆ دامان
وەکوو برنج و گەنم و جۆ و زەڕات
ماش و نیسک و نۆک، ھەم باقی ئەقوات
بەوێنەی خورما و مێوژ و ترێ
ئەمانە ھەموو زەکاتیان ئەدرێ
لە مەڕ و بزنا زەکات دەرئەکرێ
وشتر و گایێ ئیشی پێ نەکرێ
جا یەکە یەکە تەفسیلیان ئەدەین
بەیانی شەرتی زەکاتیان ئەکەین
لە ئاڵتوون و زیو دەرئەکرێ زەکات
ئیللا خشڵی ژن بتبێ مەعلوومات
حەددی زەکاتیان بەبێ باس و قاڵ
بۆ زیو سەد و چل، ئاڵتوون بیست مسقاڵ
ماڵی تیجارەت بەگوێرەی قیمەت
حیسابی ئەکەن ئەھلی شەریعەت
ئەمانە ھەردوو پاش موددەی یەک ساڵ
چل یەکیان ئەدرێ تەواو و کەماڵ
ئاڵتوون و زیوێ دەربکرێن لە کان
چل یەکیان ئەدرێ بێ توولی زەمان
خەزێنە کۆنەی پێش عەھدی ئیسلام
پێنج یەکی ئەدرێ فەورەن «بِالتّمام»

پەراوێز edit