شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: زەکات لە چەن شتا واجبە زەکات واجبە بەپێی شەریعەت لە نەقد و جینسی ماڵی تیجارەت لە ھەرچی بشێ بۆ قووتی ئینسان لەسەر ئارەزوو، نەوەک بۆ دامان وەکوو برنج و گەنم و جۆ و زەڕات ماش و نیسک و نۆک، ھەم باقی ئەقوات بەوێنەی خورما و مێوژ و ترێ ئەمانە ھەموو زەکاتیان ئەدرێ لە مەڕ و بزنا زەکات دەرئەکرێ وشتر و گایێ ئیشی پێ نەکرێ جا یەکە یەکە تەفسیلیان ئەدەین بەیانی شەرتی زەکاتیان ئەکەین لە ئاڵتوون و زیو دەرئەکرێ زەکات ئیللا خشڵی ژن بتبێ مەعلوومات حەددی زەکاتیان بەبێ باس و قاڵ بۆ زیو سەد و چل، ئاڵتوون بیست مسقاڵ ماڵی تیجارەت بەگوێرەی قیمەت حیسابی ئەکەن ئەھلی شەریعەت ئەمانە ھەردوو پاش موددەی یەک ساڵ چل یەکیان ئەدرێ تەواو و کەماڵ ئاڵتوون و زیوێ دەربکرێن لە کان چل یەکیان ئەدرێ بێ توولی زەمان خەزێنە کۆنەی پێش عەھدی ئیسلام پێنج یەکی ئەدرێ فەورەن «بِالتّمام» ++++++++++++++++++++++