ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦١. زەکاتی فیترە یا زەکاتی سەر
ھەرکەسێ بیبێ زیاد لە نەفەقە
بۆ خۆی و ئەھلی کە موستەحەققە
لە شەو و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان
سەرفیترە بێنی لەبۆ داماوان
ئەندازەکەیشی بۆ ھەموو سەرێ
لە قووتی غاڵب ساعێکە ئەدرێ
ساعێ چوار موددە بە زەبتی عادیل
چوار مشتە ئەمما مشتی موعتەدیل
شەشسەد و ھەشتا و پێنج درەمی زیو
چوارسەد و حەفتا و نۆ مسقاڵ و نیو
بە وەزنی غڕام دو کیلۆی تەمام
لەگەڵ سێسەد و نەوەد و حەوت غرام

پەراوێز edit